حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاند كه نیازی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌خشینی مه‌دالیای زێڕینی به ڕێبه‌ری ڕوحی تبتهكانی دووره وڵات، ناسراو به ده‌لای لاما، زیانێـكی زۆر به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه چین خۆی له وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به سه‌پاندنی سـزای نوێ له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كشـاندهوه، وه پـێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌كین وه‌ك ناڕه‌زایییه‌ك بێت به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له‌یه.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له په‌كین، دانیال شێرف، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیر وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به‌هۆی پلانی ڕێـزلێنانی واشـنتۆن له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م ههفـتهیهی ده‌لای لاما بۆ كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به توندی ڕه‌خنه‌ی له واشـنتۆن گرت.
بڕیاره سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی چاوی به ڕابه‌ری ڕوحی تبتیـیهكانی دووره وڵات بكه‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌لای لاما ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زێڕینی كۆنگرێس ده‌بێت، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه به شـكۆمهندترین ڕێزلێـنانی ئه‌مریكایی بۆ خه‌ڵـكانی سـڤیل داده‌نرێت.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیو ژیانچاۆ به په‌یامنێرانی گوت ده‌لای لاما سـیاسهتمهدارێـك بووه و له به‌رگی ئاینیـدا، هه‌روه‌ها ڕێزلێـنانی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دهسـتێـوهردانه له نێو كاروباری ناوخۆی چیندا.
لیو ژیانچاۆ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیانێـكی گه‌وره به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چـین ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه هیوا ده‌خوازین لایه‌نی ئه‌مریكا به شـێوه‌یه‌كی جدی و به‌ڕێزه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوتوێ بكات و هه‌ڵه‌كانی خۆی ڕاسـتبكاتهوه و هه‌روه‌ها ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه ههڵـبوهشـێـنێـتهوه، هاوكات هه‌موو جۆره‌كانی ده‌سـتێوه‌ردانی له نێو كاروباری ناوخۆی چیندا ڕاگرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه لـێـپـرسـراوێـكی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وته‌كه‌یدا بۆ هه‌واڵنێران گوتی وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌لای لاما بۆ ئه‌مریكا چین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی هه‌میشـه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان و ئه‌ڵمانیا به‌شـداری نه‌كرد. ئه‌ندامانی ئاماژه پـێدراو بڕیار بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رلین بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌كانی سه‌پاندنی سـزای نوێی سه‌ر ئێران كۆبـبنه‌وه. سـزا نوێـیهكانیش به‌هۆی ئه‌وه‌یه تاران پابه‌ندی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆتایی هێنان به پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی نابێت، به‌ڵام چین تا ئێسـتا پـشتگیری له سه‌پاندنی سـزای نوێی سه‌ر ئێران نه‌كردووه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ته‌نها ده‌ڵێت" به‌هۆی گرفتی تهكنیكیـیهوه" نێردراوی چین ناتوانێت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی به‌رلین ببێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی چینی بێ چه‌ندوچوون ناڕه‌زایی خۆی له دژی هه‌ر وڵاتێـك ده‌رده‌بڕێت كه ده‌لای لاما سه‌ردانی بكات.
ئه‌وه بوو په‌كین به‌شـداریـكردنی له وتووێـژه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی سـاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئهنگێـلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له مانگی نۆی ئهمسـاڵـدا چاوی به ده‌لای لاما كه‌وت.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌شـكری چین له په‌نجاكانه‌وه تبتی داگیركردووه، به‌ڵام په‌كین ده‌ڵێت تبت بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌شـێـك بووه له چین.
دوابه‌دوای ڕاپهڕێنێـكی شـكستخواردوو له سـاڵی 1959 دا له دژی حوكمڕانی كۆمۆنیست، ده‌لای لاما به‌ره‌و هیندسـتان ههڵـهات.
هاوكات چین ده‌لای لاما خاوه‌نی خه‌ڵاتی نو‌بڵ به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر حوكمڕانی تبت داده‌نێت. ده‌لای لاما پـشتگیری له پـێدانی ئۆتۆنۆمی سـیاسی زیاتر بۆ تبت ده‌كات به‌ڵام داوای سه‌ربه‌خۆیی ناكات.
وێڕای هه‌وڵی چین وه‌ك پـیشـاندانی ده‌لای لاما وه‌ك كه‌سـێـكی به‌دكار و هه‌روه‌ها سه‌ركوتكردنی توندوتیژانه‌ی ئاینی له هه‌رێمی تبتدا، به‌ڵام ده‌لای لاما پـشـتگیریـیهكی زۆری له لایه‌ن هاوڵاتیـیانی تبت لێده‌كرێت و به ڕابه‌ری ڕوحی خۆیانی داده‌نێن.