وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جارێـكی تر به توركیا هۆشـداری داوه دژ به كرداری له‌شـكری یه‌ك لایه‌نه بۆ ڕاونانی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا وتی ئه‌و به دوای په‌سه‌ندكردنێـكی په‌رله‌مانیدایه له ڕێـگه‌دان به شـیانی كرداری له‌شـكری.
ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپی دانا پـێرینۆ ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق كار بكات بۆ له‌ناوبردنی گرفتی تێرۆریستی له باكوری عێراق و ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی باره‌كه ئه‌كرێت به‌بێ كرداری له‌شـكری چاره‌سه‌ر بكرێت.
هێزه‌كانی توركیا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشی گه‌وره‌یان دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی په‌كه‌كه له ئوسـتانی شـرناخ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا نزیـك به سنووری عێراق ئه‌نجامداون.
حكومه‌تی توركیا له‌ژێر فشـاری ناوخۆدایه بۆ هێرشـبردنه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15 سه‌ربازی توركیان كوشتبوو.