سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پـشتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ر‌بڕی، كه تیایدا داوای پـێـكهێنانی سێ هه‌رێم بۆ شیعه و
سوننه و كورده‌كان له عێراقدا ده‌كات.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی سـینات كه له مانگی ڕابردوودا په‌سه‌ند كرا و مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بكرێت، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ڕه‌تكرایه‌وه.
به‌ڵام به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN گوتی پـێشـنیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له به‌رچاوبگیرێت، وه هه‌روه‌ها هیچ مه‌ترسیـیه‌كی بۆ سه‌ر یه‌كێتی خاكی عێراقدا نیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م چاوپـێـكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی عێراق، هاوكارمان جانی دیلان ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.