ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له په‌رله‌مانی لوبنان كرد ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیـیه‌ی كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا سـازبدرێت با له كه‌ش و
هه‌وایه‌كی دوور له توندوتیژی و ترس و تۆقاندندا به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتی پـێویسته ده‌ســتێـوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌دا نه‌بێت.
شـایانی باسه ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌ی بۆ 23 ی مانگی 10 دواخست، پاش ئه‌وه‌ی یاسادانه‌ران نه‌یانتوانی كه‌سـێـك بۆ ئه‌و پـۆسته كاندید بكه‌ن.
لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ر به سوریا كه حزبوڵـڵای لوبنان ڕێبه‌رایه‌تیـیان ده‌كات ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌بوون، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ڕێـگه‌گرتن له پـرۆسه‌ی كاندیدكردنه‌كه، چونكه به‌پـێی ده‌سـتوری لوبنان ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو له‌سه‌ر سێی كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بن تا پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
گروپه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنان به‌ڵـێنیان داوه نه‌هێـڵن پارته لوبنانیـیه‌كانی دژ به سوریا كه‌سـێـكیان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـببژێرن.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مین له‌حودی سه‌ر به سوریا له 24 ی مانگی 11 دا كۆتایی پـێ دێت.
له‌م سـاڵانه‌ی دوایی ژماره‌یه‌ك له كه‌سـایه‌تی سـیاسی لوبنانی دژ به سوریا كوژران، بڕوا ده‌كرێت حكومه‌تی سوریا له پـشت ئه‌و تێرۆركردنانه‌دابێت، به‌ڵام سوریا نكۆڵی لێ ده‌كات.