سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی سێشه‌ممه له گوتاره‌كه‌یدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتی به‌هۆی هاوكاریكردنی تاران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی
ئه‌تۆم پـرسی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران كۆتایی پـێـهاتووه. گوتیشی ئێران سـزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دژ به وڵاته‌كه‌ی زۆر به ناقانونی ده‌زانێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتیشی وڵاته‌كه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـشتگوێ ده‌خات كه داوای ڕاگرتنی چڕكردنی یۆرانیۆمی لێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئێران پاش پـێشـكه‌شـكردنی گوتاره‌كه‌ی له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تاوانباركرد به هه‌وڵدانی سـیاسهتبازی به كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران و پـۆزلێدان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گۆڵوست له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.