شه‌ش سـاڵ پاش هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن گروپه
توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌كان و به تایبه‌تی ئه‌لقاعیده هێشتا جێی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له به‌رده‌م كۆمیته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سینات شایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ههڕهشـانه دا.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دێبۆرا ته‌یت له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس (كاپـیتـڵ هێـڵ) ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.