فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م دوو كۆمیته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واتا كۆمیته‌ی خزمه‌تگوزارییه له‌شكرییه‌كان و كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به كۆنگرسدا، ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی عێراق پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن سه‌رۆك بوش و كۆنگرسه‌وه داوا كرابوو.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌ترییه‌س له سه‌ره‌تادا سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد بۆ ئه‌و بواره‌ی پێیان داوه تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق ڕوون بكاته‌وه و باس له‌و پێشنیارانه بكات كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پێشكه‌شی فه‌رمانده‌ی ستونه له‌شكرییه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی له پێش هه‌موو شتێك‌دا،حه‌ز ده‌كه‌م پێتان بڵێم كه قسه‌كانی ئه‌مڕۆم ته‌نها شایه‌تی خۆمه بۆ ڕه‌وشه‌كه، هه‌رچه‌ندێكیشه كورته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشنیاره‌كانی خۆمم به فه‌رمانده‌ی باڵا ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م شایهتیدانهم ته‌نها خۆم نووسیومه و هیچ كهسێكك پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیشدا له كۆنگرس و كۆشكی سپی و پنتاگۆن هاوبه‌شی نه‌كردووه.
به گشتی زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان به ڕاده‌یه‌كی گه‌وره ئامانجی له‌شكری خۆی به ده‌ستهێناوه.
له‌م مانگه‌ی دواییدا، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی دوژمنان و سه‌ختی گه‌رمای هاوینی عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی ئاسایشی عێراقی له بواری ئاسایش‌دا به‌ره‌وپێشچوونی زۆر دیاری‌یان به ده‌ستهێناوه.
به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا وه‌كو یه‌ك نین، به‌ڵام له ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته‌ی كۆی دوانزده هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕووداوه‌كا كه‌م بوونه‌ته‌وه. ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕوویانداوه، گه‌یشتۆته كه‌مترین ئاست له‌وه‌تای له مانگی شه‌شی ساڵی 2006 ه‌وه عێراق به خۆیه‌وه بینیویه‌تی.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌ترییه‌س گوتی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هاوپه‌یمان و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی گورزی توندییان له ڕێكخراوی قاعیده له عێراق داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، قاعیده و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به قاعیده هێشتا به مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره داده‌نرێن.
زۆربه‌ی شوێنی حه‌شارگه‌كانیانمان له‌ناوبردووه و له زۆر له ناوچه‌كاندا ده‌ستمان به‌سه‌رییاندا گرتووه. هه‌روه‌ها هێرشمان كردۆته سه‌ر میلیشیا شیعه توندڕه‌وه‌كان و كارهكانیانمان تێكداون. ڕێبه‌ر و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی باڵای گروپی حیزبوڵای لوبنانمان ده‌ستگیركردووه كه پشتگیری له چالاكییه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراقیش یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه نهژادییهكانیان داوه. به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی قوربانییه نهژادییهكان به ڕاده‌یه‌كی زۆر گه‌وره له به‌غدا و ناوچه‌كانی تردا كه‌مبوونه‌ته‌وه له‌وه‌تای ڕه‌وشی ئاسایش له مانگی دوانزده‌ی ڕابردووه‌وه توندكراوه.
له هه‌مان ماوه‌شدا، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی سیڤیڵییهكانیش به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كه‌م بوونه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێشتا به ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار داده‌نرێن.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.