ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـاری هه‌ولێر كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ نه‌رمین عوسـمان
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و به‌رپـرسی دارایی و ئابوری له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق سـازكرا.
نه‌رمین عوسمان له‌میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌وا عه‌ره‌به هاورده‌كانی كه‌ركوك یارمه‌تیان ده‌درێت و پاشـان ئه‌و كوردانه‌ش یارمه‌تی ده‌درێن كه به زۆر له كه‌ركوك ده‌ركراون. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی ده‌مێننه‌وه به‌هیچ شـێوه‌یه‌ك مافی ده‌نگدانیان نابێت.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.