وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
سه‌باره‌ت به چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری تاران په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرا بداته ئێران.
نێردراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی گریگۆری شوڵت ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی له ڤیه‌ننا به په‌یامنێران گوت.
گریگۆری شوڵت گوتی ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی ئێران خوازیاری ڕاسـته‌قینه‌ی متمانهنی جیهانن، ئه‌وا پـێویسـته ئه‌و ڕابه‌رانه كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران یه‌كلا بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ مه‌رجێـك هاوكاری ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن و سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكیـیانه ڕابگرن كه بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی.
بڕیاره ده‌سـته‌ی ئاژانسی ناوبراو له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له ڤیه‌ننا كۆبـبێته‌وه.