فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی كشـانه‌وه‌ی هه‌ندێـك له هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوودا ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی باڵای نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به ده‌زگاكانی میدیای ئه‌مریكایی ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێترایوسی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق تاوتوێی كشـانه‌وه‌ی تا 4 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو له عێراق ده‌كات، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌شـێـكی زۆر كه‌می ئه‌و 160 هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریكایـیه كه ئێسـتا له عێراقن.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا 30 هه‌زاری دیكه‌ی خۆی له پـێناو دامركاندنه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی له عێراق ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
هه‌ندێ له به‌رپـرسـانی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكایی، له‌وانه فه‌رمانده‌ی سـتونه هاوبه‌شه‌كانی له‌شـكر، پـشتگیری له كشـانه‌وه‌ی خێرای ژماره‌یه‌كی زیاترن له‌وه‌ی كه ئێسـتا ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌به‌ر نیگه‌رانیـیان له‌و گوشار و شه‌كه‌تبوونه‌ی كه به‌هۆی جه‌نگی عێراقه‌وه كه‌وتۆته سه‌ریان.