کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو 7 پاسه‌وانی سه‌ر سنورییان له نزیک سنوری ئێران کوشتووه. ئه‌م کۆمه‌ڵه پاسه‌وانه له زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بۆسه‌یان بۆ دانرا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوچه کورد نشینه‌کانی عێراق تا ڕاده‌یه‌ک به ناوچه‌یه‌کی ئارام داده‌نرێن به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ووڵاته‌که‌دا.
له لایه‌کی دیکه، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س و برینداربوونی 15 که‌سی دیکه.
له باشوری پایته‌خت، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هاوسه‌ر و کوڕی کاربه‌ده‌ستێکی ناوچه‌ی عهزیزییهیان کوشتووه. له باکوری به‌غداش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ بۆته هۆی کوشتنی شۆفێری لۆرییه‌ک له نزیک پاڵاوگه نه‌وته‌کانی بێجی.