خانم چنار سه‌عد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی دوا دانیشتنی دادگای باڵای عێراقی تایبه‌ت به دادگایی کردنه‌کانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال بوو. خانم سه‌عد ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م ئاماده‌بوونه ئه‌وه‌بوو که له نزیکه‌وه چاودێری شێوازی دوا دانیشتنی دادگایی کردنه‌کانی تاوانباران بکرێت.
خانم چنار سه‌عد له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م تێبینیانه‌یدا و باسیشی له کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردی کرد و گوتی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دادگا بوون، به ده‌رچوونی بڕیاره‌کانی دادگا له دژی تاوانباران خۆشخاڵ بوون و به ڕۆژێکی زۆر خۆشیان دانا‌و....بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش، وه‌ک خه‌ونێک وه‌ها بوو. خانمی وه‌زیر ده‌ڵێت کاتێک ته‌ماشای ڕووخساری که‌سوکاری قوربانییه‌کانمان ده‌کرد، له چاوی هه‌ندێکیان فرمێسکی خۆشی و کولانه‌وه‌ی برینه‌کان ده‌بینرا و هه‌ندێکی تریشیان خه‌م دایگرتبوون و بۆ ڕۆژانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و شاڵاوانه گه‌ڕابوونه‌وه.
خانم چنار سه‌عد باسیشی له کاردانه‌وه‌ی تاوانباران کرد و گوتی" تاهیر ئه‌لدووری که بڕیاری ئازادکردنی درا به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له دژی، دڵخۆش بوو به بڕیاره‌که‌ی داگا. به‌ڵام تاوانبارانی دیکه که حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی یان مردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ترس پێوه‌یانه‌وه دیاربوو و پێیانوابوو حوکمێکی عادیلانه به‌سه‌ریاندا نه‌دراوه و گوتیان ئێمه بۆ خوای جێده‌هێڵین چونکه ئێمه له پێناوی به‌رگریکردن له له‌شکری عێراقی شه‌ڕمان کردووه."
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی گفتوگۆکه‌دا، پرسیاری لێ‌کرا ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ که‌سوکاری قوربانییه‌کان و گوتی هێشتا هه‌نگاوی گرنگی تر ماوه بنرێت و له‌وانه قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خێزانی ئه‌نفالکراوه‌کان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانیش.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی گفتوگۆکه، کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.