دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕی ناوخۆی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و كوژرانی نزیكه‌ی 110 كه‌س كه زۆربه‌یان چه‌كداربوون، ڕۆژی هه‌ینی كه‌رتی غه‌ززه به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن
چه‌كدارانی گروپـی حه‌ماسه‌وه كۆنتڕۆڵـكرا، وه كۆتایی به شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان فه‌تح و حه‌ماس له‌و به‌شه‌ی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كاندا هات.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی:
بۆ یه‌كه‌م جار له نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پـێده‌چێت ئارامی گه‌ڕابێته‌وه ناو شه‌قامه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه هه‌ر كه چه‌كداره‌كانی حه‌ماس كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌دا ته‌واوكرد به‌ده‌سـت به‌سه‌رداگرتنی باره‌گای سه‌رۆكی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس له كه‌رتی غه‌ززه.
ئیسماعیل هه‌نیـیه كه‌وا له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری لابراوه، ده‌ڵێت فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك عه‌باس پـشـتگوێ ده‌خات و سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر دابینكردنی ئاسایشی.
هه‌نیـیه ده‌ڵێت فه‌رمان و ڕێنمایی به‌هێزی میلیشـیای سه‌رۆكایه‌تی حه‌ماسی داوه كه‌وا ئارامی له كه‌رتی غه‌ززه به‌رقه‌رار بكه‌ن. هه‌نیـیه ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كاركردنه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئینجا گرنگ نیـیه سه‌رۆك عه‌باس چی ده‌ڵێت.
به‌ده‌سـت به‌سه‌رداگرتنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئێسـتا خاكی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه له نێوان حه‌ماس و فه‌تح دابه‌ش بووه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێـن هیچ نیازێـكیان نیـیه بچنه ناو غه‌ززه‌وه بۆ به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی حه‌ماس. به‌ڵام كۆنتڕۆڵـكردنی غه‌ززه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه زیان به ده‌رفه‌ته‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌كانی ئاشـتی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان ده‌گه‌ێنێت.