ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایه‌كی به‌ریتانیا پـیاوێـكی كوردی به كوشـتنی كچه 20 سـاڵانه‌كه‌ی تاوانبار كرد.
به‌پـێی لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی پـۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌و پـیاوه به هاوكاری براكه‌ی و كه‌سێـكی تر كچه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌كی خۆشه‌ویستی له مانگی یه‌كی سـاڵی 2006 دا كوشتووه، وه پاش سێ مانگ ته‌رمی كچه‌كه له ناو باوڵـێـكدا له باخێـكی شـاری بیرمنگهام دۆزراوه‌ته‌وه.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م تاوانه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشـنبیری كورد له له‌نده‌ن سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.