سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت بۆ وڵاته‌كه‌ی زۆر دره‌نگه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابگرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له تاران قسه‌ی ده‌كرد و هۆشـداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دا به‌وه‌ی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پـێـنێت، كه ئه‌و به یاری منداڵانی داده‌نێت.
به‌ڵام گوته‌بێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی به بێ مانا ناوزه‌ندكرد و گوتی بۆ ئێران زۆر دره‌نگ نیـیه پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و وتووێـژ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خۆی بۆ مشـتومڕكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سـێهه‌می سـزاكان ئاماده ده‌كات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی كه ڕه‌نگه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی بێت و یان وه‌ك سووته‌مه‌نی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی به‌كاربێت.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رلین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانـك واڵته‌ر شـتاینمه‌یه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌وره وتووێـژكاری ئێرانی عه‌لی لاریجانی كۆبووه‌وه، به‌ڵام ورده‌كاری وتووێـژه‌كان ئاشـكرا نه‌كراوه.