كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ئیسرائیل هێرشی ئاسـمانی نوێی له دژی ئامانجه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام داوه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 5 چه‌كداری
كوشـتووه و نزیكه‌ی 10 ی تریشی بریندار كردووه.
ده‌مڕاستی ئیسرائیل ئه‌ڤیڤ شیرۆن گوتی ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ئیسرائیل كه پـێی ناوه‌ته ڕۆژی ده‌هه‌می له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ڕۆكێتیـیانهیه كه چه‌كداره‌كانی حه‌ماس به‌رده‌وام له نزیـك كه‌رتی غه‌ززه‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت له 15 ی مانگی پـێـنجه‌وه هه‌تا ئێسـتا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان 220 ڕۆكێتیان هه‌ڵـداوه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیـك له سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس گوتی ڕێبه‌ری ئاسایشی ناوخۆی فه‌له‌ستینی ڕه‌شید ئه‌بو شباك داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌باس داواكه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیل وه‌زیرێـكی سه‌ر به حه‌ماسـیان له كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌سـتگیر كرد وه‌ك به‌شـێـك له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌ی كه له دژی حه‌ماس ئه‌نجامی ده‌دات.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن وه‌صفی قهبهها سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له ماڵه‌كه‌ی له نزیك شـارۆچـكه‌ی جنین ده‌سـتگیركرا.