له نێو هۆڵه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا چ باسه؟ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه 275 ئه‌ندامیـیه چۆن كاروباره‌كانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات؟ له ئێسـتادا به‌رامبه‌ر ئه‌ركێـكی گه‌وره و گرانی پـیاداچوونه‌وه‌ی ده‌سـتوری عێراقدا وه‌سـتاوه‌ته‌وه، وه بێ گومان ژماره‌یه‌ك ئه‌ركی تریش
كه پـێویسـتیان به بڕیاری په‌رله‌مان هه‌یه.
ئا له‌م كاته‌دا كه عێراق گیرۆده‌ی شه‌ڕی ئاینزایی بووه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت پـشوو بده‌ن، وه له‌سه‌ر ئه‌م ههڵوێسـتهشـیان ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گیرێت و ئه‌وانیش ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه به دهسـتـتێوهردان لێـك ده‌ده‌نه‌وه.
میدیای عێراق له‌كوێدایه؟ تا چه‌ندێـك ئازادی ڕاگه‌یاندن هه‌یه؟ ڕۆڵی حكومه‌تی عێراق له دابینكردنی ئازادی ڕاگه‌یاندندا چه‌نده؟، وه په‌رله‌مانی عێراقی چ كارێـكی بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه كردووه؟، وه له عێراقێـكدا كه دیارده‌ی تایفه‌گه‌رایی زاڵه میدیا چۆن خۆی له‌م دیارده‌یه ده‌رباز ده‌كات؟ ڕه‌خنه‌ش به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق هه‌یه كه تان و پـۆیهكی شیعه‌گه‌رایی پـێوه‌یه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری محه‌مه‌د ئه‌بو به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراقدا كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.