سـیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی كۆمه‌كی دارایـیه‌ی شه‌ڕی په‌سه‌ند كرد كه مانگی ده‌ی بۆ ده‌ستپـێـكردنی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ستنیشـان كردووه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بوش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ڤیتۆی كرد، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سـینات كه له ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراته‌كاندایه بڕیاره‌كه‌ی به 51 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 46 ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
یاساكه ئا‌مانجێـكی داناوه كه مه‌رج نیـیه پـیاده بكرێت له كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تا مانگی چواری سـاڵی ئاینده. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پـێویسـته حكومه‌تی عێراقی پـێشـكه‌وتن له باری ئاسایشی وڵاته‌كه‌یدا به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌ویش له ژێر كۆنتڕۆڵی دیموكراته‌كاندایه بڕیارێـكی له‌و شـێوه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد.
نانسی پـڵوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا سـتایشی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی كرد. گوتیشی یاساكه هیوابه‌خشه به‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره كۆتایی به‌شه‌ڕی عێراق بێت و سه‌ربازه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
كۆشـكی سـپـیش ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ر به گه‌یشـتنی یاساكه بۆ سه‌ر مێزه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ئه‌وا یه‌كسه‌ر ڤیتـۆی ده‌كاته‌وه.