ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی ئێران IRNA ڕایگه‌یاند كه‌وا بڕیاره نوێنه‌رێـكی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پـێنج ئێرانیـیهدا كۆبـبێته‌وه كه له مانگی یه‌كی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له شـاری هه‌ولێر ده‌سـتگیركرابوون.
به‌ڵام ڕاپـۆرته‌كه زانیاری سه‌باره‌ت به كات و شوێنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاشـكرا نه‌كرد.
هه‌مان سه‌رچاوه گوتیشی نوێنه‌رێـكی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا به‌و كاره هه‌ڵده‌سـتێت.
هیچ لێـدوانێـكی ده‌ستبه‌جێ له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق نه‌دراوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و دهسـتگیركراوانه په‌یوه‌ندیـیان به سوپای پاسـدارانی ئێرانه‌وه هه‌یه و ده‌سـتیان له یارمه‌تی و كۆمه‌ككردنی میلیشـیاكانی ناو عێراقدا هه‌بووه.
به‌ڵام ئێران نكۆڵی له‌و تاوانه ده‌كات، وه ده‌ڵێت سه‌رجه‌م ئه‌و دهسـتگیركراوانه دیبلۆمات بوون.