تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی حكومه‌تی ئێرانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌وڵه
دیبلۆماسـیـیه‌كان بۆ ئازادكردنی 15 سه‌ربازی ده‌ریایی به‌ریتانی شـكست بهێنن ئه‌وا ئه‌و كاته كێشه‌كه ده‌چێته قۆناغێـكی تره‌وه.
له میانه‌ی دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی GM TV دا تۆنی بلێر نه‌چووه قوڵایی باسه‌كه كاتێـك سه‌باره‌ت به ورده‌كاریـیه‌كانی تێبینییه‌كه‌ی پـرسـیاری ئاڕاسته كرا. هاوكات گوتیشی ئه‌و هیوا ده‌خوازێت بتوانرێت ئێران له ڕێـگه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیـیهوه ڕازی بكرێت به‌وه‌ی كه هیچ پاساوێـك بۆ هێشـتنه‌وه‌ی ئه‌و 15 به‌ریتانیـیه به دهسـتگیركراوهیـی نیـیه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هێزی ده‌ریایی ئێرانی له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه 15 سه‌ربازی ده‌ریایی بهریتانیـیان ده‌سـتگیركردووه كه بریتین له 14 پـیاو و ژنێـك، وه پاشـان لـێـكۆڵینهوهیان له‌گه‌ڵدا كردوون. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌ریتانیا هاتبوونه ناو سـنووری ئاوی ئێرانه‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا و عێراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه له نێو ئاوی عێراقدا ده‌سـتگیركراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خانم مارگرێت بهكت پـێش وه‌خت ڕۆژی سـێشه‌ممه كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتێـك له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌سـتگیركراوانی به‌ریتانی پـێشكهش بكات.
كۆشـكی سـپـیش هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر به ده‌سـتگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه.