ڕوسیا هه‌واڵـێـكی میدیایه‌كی ئه‌مریكی ڕه‌تكرده‌وه كه بڵاویكردۆته‌وه گوایه ڕوسـیا ئێرانی ئاگادار كردووه به‌وه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ كارگه‌یه‌كی ناوه‌كی بۆ
به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی ڕاده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی داوای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم جێبه‌جێ نه‌كات.
نوێنه‌ری ڕوسـیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڤیتالی چوركین گوتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕاست نیـیه. گوتیشی ڕوسیا مه‌سه‌له‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ ده‌زگای ناوه‌كی بوشه‌هر نابه‌سـتێته‌وه به‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له سـاڵی ڕابردوودا له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌رچووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ده‌زگای ناوه‌كی بوشه‌هر له باشوری ئێرانه و ڕوسیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دایمه‌زراندووه.
ئێرانیش لای خۆی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریكی و ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا به‌رپـرسـێـكی ڕوسی (ئیگۆر ئیڤانۆڤ) هه‌فته‌ی ڕابردوو له مۆسـكۆ دوا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی به ئێران داوه.
پـێشـتر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ڕوسیا گوتبووی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ ئێران دواده‌خات چونكه ئێران له مه‌سه‌له‌ی پاره داندا دوا كه‌وتووه. كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیش نكۆڵیـیان له‌و گوناهباركردنه كردووه.