ڕووسیا تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه مرداربووه نوێکان ئه‌نجام ده‌دات که له نزیک مۆسکۆ دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بوونی ڤایرۆسی کوشنده‌ی جۆری H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌و په‌له‌وه‌ڕانه‌دا پشت ڕاستکرایه‌وه که هه‌فته‌ی ڕابردوو له نزیک پایته‌ختی رووسیا دۆزرانه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ڤێترینه‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه گوتویانه گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده هۆکاری مرداربوونه‌وه‌ی 75 جوجک بووبێت که له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له کێڵگه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی رامێنسکۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسکۆ مرداربوونه‌ته‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت تاوه‌کو بزانرێت ئایا جۆری کوشنده‌ی ئه‌و نه‌خۆشی‌یه له‌و په‌له‌ره‌ڕانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه یان نا که له ساڵی 2003 ه‌وه بۆته هۆی کوشتنی زیاتر له 160 که‌س له جیهان‌دا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوو له رووسیا، نزیکه‌ی 200 باڵنده له نزیک مۆسکۆ مردار بوونه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌ستانی کشتوکاڵی ووڵاته‌که‌ش ده‌ڵێن هه‌ر هه‌موو حاڵه‌ته‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که نه‌خۆشی‌یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕێکی فرۆشتنی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی رووسیا.
هاوکاتیش، کاربه‌ده‌ستانی ڤێترینه‌ری و ته‌ندروستی ده‌ڵێن په‌یڕه‌ویکردنی ڕێنوماییه‌کانی پاراستنی پاکژی و خۆپاراستن یارمه‌تی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌یداوه.
دادپارێزانیش له رووسیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا هیچ جۆره سه‌رپێچی کردنێک له ڕێنوماییه‌کانی ڤێترینه‌ری ڕوویداوه که له‌وانه‌یه بووبێته هۆی ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی‌یه‌که له ووڵاته‌که‌یاندا.