عه‌بدوڵڵا گول ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌ستوری عێراق ده‌رده‌بڕێت

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ له‌ واشـنتۆن جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول گوتارێـكی له‌ یانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نیشـتیمانی (National Press Club) پـێشـكه‌ش كرد كه‌ به‌ ناونیشـانی" توركیا و ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی ڕابردوو و ئاینده‌"، تیایدا باسی له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و واشـنتۆن كرد. هه‌روه‌ها كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراقیشی كردبووه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسه‌كه‌ی.

هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌وێ ئاماده‌ بووه‌ و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.