کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له بازاڕێکی ناوه‌ندی به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 88 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 160 که‌س.
ته‌قینه‌وه‌کان یه‌ک به دوای یه‌ک له دوای کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به کاتی ناوخۆی به‌غدا ڕۆژی دووشه‌ممه له بازاڕێکی جلوبه‌رگی له‌نگه و که‌لوپه‌لی ئه‌لیکترۆنی له ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌رقی ڕوویدا.
له دوای ڕوودانی هێرشه‌کانی 16 ی مانگی یه‌ک له به‌رده‌م زانکۆی موسته‌نسرییه که تیایدا نزیکه‌ی 70 که‌س کوژران، ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه داده‌نرێت.
له شاری باقوبه‌ی باکوری عێراقیش، بۆمبێک له بازاڕێکی ئه‌و شاره‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 12 که‌س.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، زیاتر له 3000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی سه‌ر به یه‌که‌ی 82 ی هێزی پیاده گه‌یشتنه به‌غدا بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی نه‌ژادی له ووڵاته‌که‌دا. ئه‌م سه‌ربازانه‌ش یه‌که‌م گروپن که له دوای ڕاگه‌یاندنی پلانه نوێیه‌که‌ی سه‌رۆک بوش بۆ سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق نێراوون.
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی USA Today گوتویه‌تی کاتێکی دیاریکراو بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق ده‌ست نیشان ناکات چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی یاخیبوان بتوانن تاکتیک و پیلانه‌کانی خۆیان ڕێک بخه‌ن.
بالیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریکاش، سه‌میر ئه‌لسومه‌یدعی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی جودای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی گه‌یشتنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی دیکه به به‌غدا ده‌دات که ریفۆرم له نێو ڕیزه‌کانی ئاسایش‌دا ئه‌نجام بدات. سومه‌یدعی هۆشداری ئه‌وه‌شیدا که کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان " گسکێک دروست ده‌کات" که ته‌نها سوود به تیرۆریستان ده‌گه‌یه‌نێت.