سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ دیپلۆمات و ڕاوێژکاره له‌شکرییه باڵاکانی‌دا کۆبۆته‌وه و سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراقی و هه‌وڵه‌کانی هێنانه‌کایه‌وه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا گفتوگۆیان کردووه.
سه‌رۆک بوش حه‌وته‌م ساڵی سه‌رۆکایه‌تی‌یه‌که‌ی ده‌ستپێکرد به کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆنده‌لیزا رایس و وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌کانیان بۆ عێراق له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
خانم رایس سه‌ردانی ئیسرائیل و میسر و ئوردون و کوێت و عه‌ره‌بستانی سعودییه و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیای کرد و گوتی په‌یوه‌ندییه‌کانی که ئه‌نجامیداوه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێناو خێراکردن له ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ لایه‌نی نێوان ئیسرائیل و ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینیدا بووه که پێشبینی ده‌کات له مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت.
رۆبه‌رت گه‌یتسیش له‌گه‌ل فه‌رمانده ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق و ئه‌فغانستان کۆبۆوه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌ریتانیا و به‌لجیکا و عه‌ره‌بستانی سعودییه و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ری کردووه. به‌ڕێز گه‌یتس له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌وشی ئێستای عێراقی به ساتێکی یه‌ک لاکردنه‌وه وه‌سف کرد و گوتی شکست هێنان له به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق‌دا کاره‌سات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌خولقێنێت.
سه‌رۆک بوش هیوا ده‌خوازێت پشتگیری بۆ پلانه نوێیه‌که‌ی ده‌ست بکه‌وێت له پێناو یارمه‌تیدانی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق. سه‌رۆک له پلانه‌که‌یدا فه‌رمانی داوه به ناردنی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ عێراق و به‌رپرسێتی زیاتریشی به حوکمه‌تی عێراقی ڕاسپاردووه
هاوکاتیش سه‌رۆک بوش خۆی بۆ ووتاری ساڵانه‌ی نیشتمانی ئاماده ده‌کات که بڕیاره له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا پێشکه‌شی بکات. به نیازه له‌و ووتاره‌دا جه‌خت بخاته سه‌ر پێویستی پشتیوانی کردن له نه‌رم ڕێکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له خه‌باتکردندان له دژی ڕادیکاڵه ئیسلامه‌کان.
به‌ڕێز بوش دیسانه‌وه هۆی ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ڕوون ده‌کاته‌وه و داوای تیشک خستنه سه‌ر مه‌سه‌له به‌ناوبانگه‌کانی تر ده‌کات هه‌روه‌ک کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک کارنامه‌یه‌کی ئه‌رێنی به ده‌سته‌وه‌یه له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت، سه‌رۆک باس له به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی بواری ووزه و خزمه‌تگوزاری گشتی و ته‌ندروستی و په‌نابه‌ران و په‌روه‌رده و خوێندن بکات.