جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق به سه‌ردانێـك گه‌یشـتۆته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌وێش له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریادا كۆبۆته‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له كۆشـكی كۆماری سوریادا بووه كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دیمه‌شقدا.
هه‌تا ئێسـتا زانیاریـیه‌كی كه‌م له‌سه‌ر پـوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌یه، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا تاڵه‌بانی داوا له ئه‌سه‌د بكات كۆنتڕۆڵی سـنوره‌كانی سوریا بكات تا ڕێـگه له چوونه ناوه‌وه‌ی یاخیبووان بگیرێت بۆ ناو عێراق.
له‌م كۆبوونهوهیهشـدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگان‌یش له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.