ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كۆی ده‌نگ بڕیارێـكی له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
بڕیاری ژماره 1737 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا له ئێران ده‌كات هه‌موو جۆره كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و كۆتایی به توێژینه‌وه و پـێشـخسـتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بهێنێت كه ئه‌گه‌ری دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی لێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها داواش له وڵاتانی جیهان ده‌كات ئه‌و كه‌ره‌سـته و ته‌كنه‌لۆژیایانه نه‌دات به ئێران كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و موشه‌كیدا سوودی لێ وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه بلۆكـكردنی دارایی ده‌سه‌پـێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و موشـه‌كی ئێران‌دا ده‌بینن.
به ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره كۆتایی به دوو مانگی دانوسـتاندنی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دێت كه بۆ سزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
پـێش ده‌نگدانه‌كه سه‌رۆك بوش و ڤلادمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسی په‌یوه‌ندیـیه‌كی تهلهفۆنیـیان ئه‌نجام دا و تیایدا ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر پـێویستی به‌ره‌و پـێشـچوون له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێرانی ڕۆژی شه‌ممه هۆشـداریـیان دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه تاران هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمدا كه‌م بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بكات.