شـاندێـكی ئه‌مریكی كه 10 ئه‌ندامی كۆنگرێسی له‌خۆگرتبوو ڕۆژی هه‌ینی چاویان به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوبا و هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوانی باڵای دیكه‌ی كوبی له هاڤانای پایته‌ختی كوبا كه‌وت.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی زانیاری كه‌میان له باره‌ی وتووێـژه‌كانی نێوانیان ڕاگه‌یاندووه. هاوكات داوای به‌سـتنی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیـیان له دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا كردووه، وه‌ك ده‌ڵـێن شـانده‌كه‌ی ئه‌مریكا داوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ڕاووڵ كاسـترۆی سه‌رۆكی كاتی كوبا كردبوو، به‌ڵام ئاشـكرا نیـیه كه ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئهمریكیـیهكاندا كۆده‌بێـته‌وه یان نا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شـاند‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵـێن سه‌رۆك فیدڵ كاسـترۆی نه‌خۆش چه‌ند په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی ئه‌نجام داوه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه هه‌واڵـیـیه‌كان له كوبا و ڤهنزهوێلاوه ڕایانگه‌یاندووه به‌ڕێز كاسـترۆ ڕۆژانی پـێـنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕابردوو به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ چه‌ند لـێـپـرسـراوێـكدا قسه‌ی كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه له زاری جۆن نیگرۆپـۆنتی سه‌رۆكی ده‌زگای سـیخوڕی ئه‌مریكا وه‌ریگرتبوو ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتی فیدڵ كاسـترۆ زۆر خراپه و ڕه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـك نه‌ك چه‌ند سـاڵـێـك بمرێت.