كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ڕێكخراوی مانگی سووری عێراق ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئاژانسهكهیانه له عێراقدا.
جێگری سه‌رۆكی مانگی سووری عێراقی جه‌مال ئهلكهربولی ده‌ڵێت له‌م دواییه‌دا سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فه‌لوجه كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش و كارمه‌ندییان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێر ده‌ستگیركردووه و له پاشدا ئۆتۆمبیل و بینای ئاژانسه‌كه‌یان سووتاندووه.
ئهلكهربولی ڕۆژی هه‌ینی له جنێڤ ئه‌م تیبینیانهیدا كه له‌وێ مه‌سه‌له‌ی دارایی ئاژانسه‌كه‌ی تاووتوێ ده‌كرد.
ئهلكهربولی سه‌ربازه ئهمهریكییهكانیشی تاوانباركردووه به‌وه‌ی كه له شاری به‌غداش هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی ڕێكخراوهكایان واتا مانگی سووری عێراقی. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی كارمه‌ندانی ئاژانسه‌كه‌ی به گرانی توانیویانه به خاڵه‌كانی پشكنینی هێزه‌كانی ئهمهریكیدا تێپه‌ڕ ببن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی كه ئۆتۆمبیله‌كانیان و بیناكانی باره‌گاكانیان زۆر به ڕوونی نیشانه‌ی مانگی سووری عێراقیان پێوه‌یه.
ئهلكهربولی باسیشی له‌وه‌كرد كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا هه‌یه، به‌ڵام گوتی ڕێكخراوه‌كه‌یان به گشتی لای عێراقییه‌كانه‌وه سروشتین.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی ئه‌م تێبینیانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.