هێزه تایبه‌تیـیه‌كانی عێراق به پـشـتیوانی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی میلیتانێـكی شیعه‌ی به‌هێز له شـاری به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌م 4
كه‌س كوژراون و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی نكۆڵی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێـگه‌ی دابێت یان پـێشـتر زانیاری هه‌بووبێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كرایه سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری ژێر كۆنتڕۆڵی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری دژ به ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها نوری ئه‌لمالكی گوتی پـێویسـته هه‌ماهه‌نگی باشتر له نێوان حكومه‌تی عێراقی و هێزه نێونهتهوهیییهكاندا هه‌بێت. له واشـنتۆنیش سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بوو.
كاربه‌ده‌سـتان باسیان له‌وه نه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده له‌شـكریـیه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت یان نا له ده‌سـتگیركردنی ڕێبه‌ری گروپی مه‌رگ.
له كۆشـكی سـپـیش، سه‌رۆك بوش داخوازیـیه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد دووباره‌ی كرده‌وه كه ڕۆژی سـێشـه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـاری به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو.
به‌ڵام سه‌رۆك بوش گوتی كاربه‌ده‌سـته ئه‌مریكیـیه‌كان فشـاری زۆر ناخه‌نه سه‌ر ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان تا وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیر بكه‌ن.