ڕۆژی سـێشـه‌ممه دادگایی كردنی 56 سه‌رۆك شـاره‌وانی كورد له توركیا به تاوانی
پـشـتگیریكردنی په‌كه‌كه ده‌سـتیپـێـكرد.
ئه‌م سه‌رۆك شـاره‌وانیـیانه له مانگی دوانزه‌ی پاردا نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك ئه‌نده‌رس فۆغ راسموسـه‌ن كرد، تیایدا داوایان لێـكردبوو له به‌رامبه‌ر فشـاره‌كانی توركیادا بوه‌سـتێت و كه‌ناڵی ئاسـمانی ڕۆژ تیڤی له دانیمارك دانه‌خات.
سه‌رۆك شـاره‌وانیـیه‌كان له دادگاكه ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ڕه‌تـكرده‌وه كه گوایه ئه‌وان پـشـتگیریـیان له تیرۆریزم كردووه كاتێـك داوایان له دانیمارك كردووه ڕێـگه به كه‌ناڵی ڕۆژ تیڤی بدات به‌رده‌وامبێت له په‌خشـكردنی به‌رنامه‌كانی، وه گوتیشـیان ئه‌وان له‌و داوایه مه‌به‌سـتـیان پـشـتگیریكردن بووه له ئازادی ڕاده‌ربڕین.
سه‌رۆكی دادگاكه‌ش دانیشـتنه‌كانی دادگاكه‌ی بۆ 21 ی مانگی ده دواخست.
به‌پـێی یاسای توركیاش ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته به‌سه‌ریاندا سـاغببێـته‌وه ڕه‌نگه به 15 سـاڵ زیندانی سـزابدرێن.
توركیا ده‌ڵـێت ڕۆژ تیڤی زمانحاڵی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش به كۆمه‌ڵـێـكی تیرۆریسـتیان داده‌نێن.
پـێشـتر توركیا داوای له دانیمارك كردبوو ئه‌و كه‌ناڵه دابخات، به‌ڵام حكومه‌تی دانیماركی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، وه به ئازادی ڕاده‌ربڕینی دانا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌سه‌ڵاتداران له‌و وڵاته ده‌ڵـێن لـێـكۆڵنه‌وه ده‌كرێت تا بزانرێت ئایا ئه‌و كه‌ناڵه په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵاداوانه‌وه هه‌یه یان نا. ڕۆژ تیڤیش ئه‌و جۆره تاوانانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.