سه‌رۆكی گورجسـتان میخائێـل شـاكه‌شڤیلی ڕوسـیای تاوانباركرد به پـێشـێـلكردنی یاسای
نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌ست تێـوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی گورجسـتان له كۆماری ئه‌بخازیا.
به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی ڕۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م قسـانه‌ی كرد. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئاشتی پارێزی ڕوسیشی تاوانبار كرد به‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا پـشـتگیری له جودایی خوازه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی بێـزاری خۆشی له قـسه‌كانی سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتین ده‌ربڕی كه له‌م دوایـیانه‌دا گوتبووی مۆسـكۆ پـشـتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـگه به ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا بده‌ن له گورجسـتان جیابـێـته‌وه. به‌ڕێز شـاكه‌شڤیلی له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی ده‌مه‌وێت به بیر هه‌مووتانی بـهێنمه‌وه وڵاته‌كه‌م بۆ فرۆشـتن و سه‌وداكردن نیـیه، وه هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به هێنانه‌وه‌ی ئه‌بخازیا و باشوری ئۆسـستیا به نمونه له شـوێنی خۆیدا نیـیه و گوته‌یه‌كی بێ باكانه‌یه. گوتیشی ئه‌گه‌ر مۆسـكۆ له‌م قسـانه به‌رده‌وامبێت ئه‌وا ئاسه‌واری درێـژخایه‌نی به سه‌ر جیهاندا ده‌بێت.