ژماره‌یه‌ك چه‌كدار جـێـگری سه‌رۆكی بانكی نێوه‌ندی ڕوسـیایان كوشـتووه و كاربه‌ده‌سـتان
له‌و بڕوایه‌دان به ده‌ستی خه‌ڵـكی به‌كرێ گیراو كوژرابێت.
ده‌سه‌ڵاتداران له مۆسـكۆ ده‌ڵـێن زوویه‌كی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌ندرێ كۆزلۆڤ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی مۆسـكۆدا مردووه پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له‌وه‌ی دوو چه‌كدار ته‌قه‌یان له كۆزلۆڤی ته‌مه‌ن 41 سـاڵ و شـۆفێره‌كه‌ی كردبوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگایه‌كی وه‌رزشی له پایته‌ختی ڕوسـیادا. شـۆفێرهكه ده‌ستبه‌جێ مردووه و چه‌كداره‌كان ڕایانكردووه و چه‌كیش له ده‌وروبه‌ری شـوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان گومانیان له‌وه‌یه فه‌رمانی ئه‌و كوشـتنه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووبێت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵمه‌تی كۆزلۆڤ دژی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیـیان به دارایـیه‌وه هه‌یه و تاوانه‌كانی قاچاغچێتی پاره له سـێسـتمی ڕوسـیادا ئه‌نجامی دابوو.