سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی یارمه‌تی چه‌كدارانی تۆڕی
ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها میلیشـیاكانی تاڵیبان له ئه‌نجامدانی هێرشـه‌كانیان له ئه‌فغانسـتاندا نادات.
له میانه‌ی گوته‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌یدا له كابوڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف گوتی حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌بێت سهرزهنشـتـكردنی پاكسـتان به‌هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبان له نێو ئه‌فغانسـتاندا ڕابگرێت، وه ده‌شـڵێت حكومه‌تی پاكسـتان و هه‌روه‌ها ده‌زگای سـیخوڕی پاكسـتان هاوكاری هیچ گروپـێــك ناكه‌ن.
هاوكات سه‌رۆكی پاكسـتانی پـێی له‌و ڕاسـتیـیه نا كه میلیشـیاكانی تاڵیبان و هه‌روه‌ها ئه‌لقاعیده له نێو خاكی پاكسـتان و هه‌روه‌ها ئه‌فغانسـتاندا كار ده‌كه‌ن و خاكی پاكسـتان وه‌ك پـێـگهیهك بۆ هێرشه‌كانیان له دژی ئه‌فغانسـتان به‌كارده‌هێنن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌روێز موشه‌ڕه‌ف گوتیشی له پـێناو به‌گژدا چوونه‌وه‌ی دوژمنی هاوبه‌ش، واته تیرۆریسـتان، ده‌بێت پاكسـتان و ئه‌فغانسـتان هێزه‌كانیان له‌و پـێناوه‌دا یه‌ك بخه‌ن.
دوا به‌دوای وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای سه‌رۆكی پاكسـتان گوتی هه‌ردوو وڵات شه‌ڕ له دژی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سێ لایه‌نی، تاڵیبان و قاعیده و هه‌روه‌ها به تاڵیبان كردنی كۆمه‌ڵـگای ئه‌فغانی ده‌كه‌ن.