میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ده‌ڵێن له‌شـكری ئێرانی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی كورت هاوێژی
تاقیـكردۆتهوه وه‌ك به‌شـێـك له‌و مانۆڕه سه‌ربازیـیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیـپـێـكرد.
ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی گوتویه‌تی له‌شـكر موشـه‌كی زه‌مین به زه‌مینی ساعیقه‌ی (بروسـكه) تاقیـكردۆتهوه، ئه‌م موشـه‌كه مه‌وداكه‌ی له نێوان 80 بۆ 250 كیلۆمه‌تره. ڕاپـۆرتـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی ده‌ڵێت تاقیـكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره موشه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له بیابانی كاشـاندا كراوه.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌م مانۆڕه له‌شـكریـیه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له 14 هه‌رێمی ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئێران بۆخۆی له 30 هه‌رێم پـێـك دێت.
ڕۆژی شه‌ممه، فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئێران، ژه‌نه‌ڕاڵ عهتوڵـڵا سه‌ڵاحی گوتی ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت بۆ شـیانی هه‌ر هێرشـێـكی وه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵ سه‌ڵاحی ده‌ڵێت دوژمنه شـێـتهكهی ئێران. له قسـه‌كانیدا ئاشـكرا نه‌بووه ئایا مه‌به‌سـتی له ئیسرائیله یان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه یان له هه‌ردووكیان.
سه‌ڵاحی گوتیـشـی دوژمنانی ئێران شـێـت بوون پاش ئه‌وه‌ی توانا له‌شـكریـیه‌كانی گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵایان له لوبنان بینی.