میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینی دیواری به‌ربه‌ستی سنووری نێوان غه‌ززه و میسریان ته‌قاندۆته‌وه و كهلێـنێـكیان تێـكردووه و ڕێـگایان بۆ سه‌دان له‌و خه‌ڵـكانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا گیریان خواردبوو خۆشـكرد تاكو بـپهڕنهوه ناو غه‌ززه.
ئیسرائیل له كۆتایـیه‌كانی مانـگی ڕابوردوه‌وه ئه‌و خاڵی سـنووریـیه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داخستووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپـێـكردنی به هێرشـه‌كه‌ی بۆ سه‌ر غه‌ززه تا هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕابگرێت و به‌ردانی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه ڕفێندراوه‌كه زامن بكات.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی، به‌مه‌به‌ستی پـیشـاندان و ده‌ربڕینی پـشـتگیری و هاوسۆزی بۆ میلیشـیاكانی حزبوڵـڵا به هه‌زاره‌ها فه‌له‌سـتینی له كه‌رتی غه‌ززه خڕبوونه‌وه.
هاوكات هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی زیانی به ڕێـگایه‌كی سه‌ره‌كی و باڵه‌خانه‌ی ئۆفیسه‌كانی غه‌ززه گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها فهلهسـتینیـیهكیش به‌هۆی گولله تانـكێـك كه به‌ر ماشـێـنهكهی كه‌وتبوو كوژرا.
له په‌ره‌سه‌ندنێـكی دیكه‌دا، تانـك و زرێپـۆشهكانی ئیسرائیل له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه كشـانه‌وه. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كرد.
شـایانی باسه نزیكه‌ی 80 فه‌له‌سـتینی كوژراون له‌وه‌ته‌ی له 28 ی مانگی شه‌شه‌وه ئیسرائیل هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ست پـێـكردووه.