فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری ڕوسی تـێـكشـكا كاتێـك له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئركوتسكی
سـیبێریا نیشـتنه‌وه، وه له كۆی 200 كه‌سی سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه به‌لایه‌نی كه‌م 120 یان كوژراون.
فڕۆكه‌ی ئێرباسی A-310 سه‌ر به هێـڵی ئاسمانی سـیبێریا به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه له مۆسكۆوه هه‌سـتابوو به‌ره‌و شاری ئركوتسكی سـیبێریا تـێـكشـكا. له ناو گهشـتیارهكاندا كۆمه‌ڵـێـك منداڵی تیادا بووه كه به‌نیاز بوون به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی بایكاڵ بڕۆن كه ناوچه‌یه‌كی گهشـتوگوزاره له باكوری سنوره‌كانی مه‌نگۆلیا.
ڕووداوه‌كه كاتێـك بووه كه فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئركوتسك نـیشـتۆتهوه و خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه و له هێـڵی نیشـتنهوهكهی ده‌رچووه و خۆی كێـشـاوه به شوێنـێـكی كۆنكریـتیـدا و پاشان گڕی تـێـبهر بووه. كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن نزیكه‌ی 120 لاشه‌یان له داروپه‌ردووی فڕۆكه‌كه ده‌رهێناوه و به‌رده‌وامن له گه‌ڕانیاندا به‌دوای گهشـتیارهكانی تردا كه هێشتـا دیارنین.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 50 كه‌س كه سووتاو و بریندار بوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه كران. 11 له گهشـتیارهكانی كه ڕزگاریان بوو له ڕووداوه‌كه ئاماده نه‌بوون به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه بڕۆن. هه‌ر هه‌شت كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌ش كوژران.
وه‌زاره‌تی ته‌نگه‌تاوی ڕوسی ده‌ڵێت ئامێره‌كانی نیشـتنه‌وه و هه‌ستانی فڕۆكه‌كه ڕه‌نگه گڕی تـێبهر بووبێت له‌و كاته‌ی نیشـتۆته‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ڕوسی، ئیگۆڕ لێڤیتین گوتی ڕێڕه‌وی نیشـتنهوهكه له كاتی ڕووداوه‌كه به باران ته‌ڕ بووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه بكات.
سه‌رۆكی ڕوسیش ڤلادیمیر پـوتین لیژنه‌یه‌كی پـێـكهێناوه بۆ لـێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.