لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سویسرایی له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌ڵێت چوارده ووڵاتی ئه‌وروپایی زانراون كه هاریكاری ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا واته CIA یان كردووه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا بۆ گواستنه‌وه‌ی نهێنی و له زیندان- هێشتنه‌وه‌ی گومانبارانی تیرۆرستیدا.
له‌و ڕاپۆرته دوورودرێژه‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاوه بڵاوكرایه‌وه، تیایدا پۆڵۆنیا و ڕۆمانیا به‌وه گوناهبار ده‌كات كه ده‌شێت ڕێگه‌یان دابێت به ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا تا زیندانی نهێنی له ناو خاكی ووڵاته‌كانیاندا به‌ڕێوه به‌رێت. هه‌ردوو ووڵات نكۆڵییان له‌و گوناهبار كردنه كردووه كه پێشتریش ئه‌و زانیارییه بڵاوكرابووه‌وه.
دیك مارتی یاسادانه‌ری سویسرایی دان به‌وه‌دا ده‌نێت به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نیه تا ئه‌و ڕوانینه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت كه ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیان هه‌یه یان ڕێگه‌یان داوه به‌و جۆره كارانه كه وه‌ك ده‌ڵێت به ئاشكرایی پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه.