له ئه‌نجام پێكدادانێكی نێوان سه‌ربازه توركه‌كان و سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا، دوو سه‌ربازی تورك و سێ پاسه‌وانی چه‌كداری حكومی له گونده‌كان كوژراون.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن پێنج پاسه‌وانی تری ئه‌و گوندانه له ماوه‌ی ئه‌و پێكدادانانه‌دا بریندار بوون كه له شه‌وی ڕابردوو له نزیك سنوری توركیا و عێراق ڕوویاندا.
سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی شه‌ڕ ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی له ناوچه‌ی باكوری عێراقه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له دژی ئه‌و سه‌ربازه توركانه‌ی له ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیان كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان كوردن.