حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌ڵێت ملیشـیاكانی له شه‌قامه‌كانی
كه‌رتی غه‌ززه كشـانۆته‌وه، له هه‌وڵێـك بۆ كه‌مـكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كان له‌گه‌ڵ باڵی فه‌تحی نه‌یار.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی خۆیان له هه‌موو شـوێنه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه كشانۆته‌وه له‌سه‌ر بڕیارێـكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
پـێـشـتر له‌م مانـگه، حه‌ماس هێزێـكی 3 هه‌زار كه‌سی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاو كرده‌وه، كه بووه مایه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانی خوێناوی له‌گه‌ڵ لایه‌نـگرانی فه‌تحی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، سه‌رۆك عه‌باس مۆڵه‌تی 10 ڕۆژی به گروپـی حه‌ماس دا تا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربـبڕن به‌رامبه‌ر به پـێـشـنیازی بوونی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی‌دا، وه یان ئه‌وه‌تا ڕاپـرسـیـیه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات.
له دوایـین توندوتیژیدا، كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی گوله تۆپـه‌كانی ئیسرائیل له دوو ڕووداوی جیادا 4 هاوڵاتیـیان له باكوری غه‌ززه كوشـتووه. له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت له‌و هه‌واڵه ده‌كۆڵـێـته‌وه.
شـایانی باسه هێزه‌كانی ئیسرائیل تـۆپـبارانی باكوری غه‌ززه ده‌كه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و موشـه‌كانه‌ی ده‌گیرێنه ئیسرائیل له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه.