پـۆلیس له نایجیریا ده‌ڵێت نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هێـڵـێـكی
لوله‌ی نه‌وت له نزیك شـاری لاگۆس.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه ڕۆژی هه‌ینی بووه، وه پـێده‌چێت كاتـێـك كه دز و جه‌رده‌كانی نه‌وت ویسـتوویانه كون بكه‌نه هێـڵی لوله نهوتیـیهكهوه بروسـكهیهك ڕۆیدابێت و لوله‌كه‌ی تهقاندبێـتهوه. ده‌شـڵێن نزیكه‌ی 500 جێریكانی پـڕ له نه‌وت نزیك به شوێنی ڕووداوكه به خێرایی ئاگری تێبه‌ربووه.
به‌رپـرسـێـكی خاچی سوور له نایجیریا ده‌ڵێت لاشه‌كان به جۆرێـك سووتاون ناناسرێنه‌وه. ده‌شـڵێت كه‌سیش به زیندویه‌تی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وێنه ڤیدیۆیـیهكانی شوێنی ڕووداوه‌كه پـیشـانی ده‌دات ناوچه‌كه پـڕه له ئیسقانی مرۆڤ و لاشه‌ی سووتاو كه بووه به خه‌ڵوز.
ڕۆژنامه‌وان پـۆڵ ئۆكۆلۆ كه بنكهكهی له لاگۆسه ده‌ڵێت ئه‌م جۆره ڕووداوانه شـتێـكی نائاسایی نیه له نایجیریا.
شایه‌نی باسه له ساڵی 1998 دا ڕووداوێـكی هاوشـێوه‌ی ئه‌مه له نایجیریا ڕوویدا نزیكه‌ی 1000 كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
نایجیریا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له ئه‌فریقیا و حه‌وته‌هه‌مین وڵاته له جیهان له‌ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه.