ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیری
ڕاسـپـێردراو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت، نه‌ك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
نوری ئه‌لمالكی، سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێردراو تا 21 ی مانـگی پـێنج ماوه‌ی هه‌یه بۆ پـێـشـكه‌شـكردنی لیستی كابینه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراقی تا ده‌نـگی له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڵام ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه له‌وانه‌یه پـێش ئه‌و كاته بێت.
ئه‌لڕوبێعی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی CNN دا گوتی به‌ڕێز ئه‌لمالكی ئێسـتا له كۆتایی كاره‌كه‌یه‌تی بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، گوتیشی نوێنهرایهتیـیهكی به‌هێز و پـڕمانای خه‌ڵـكی سوونه‌ی عێراقی تێدایه.
ئه‌لڕوبێعی له به‌شـێـكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی هه‌موو كه‌سـێـك نوێـنهرایهتی ده‌بێت له‌م حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانیهدا، گوتیشی كاره سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ش ئاسایش و ئابوری و هاندانی ئابوری و هه‌روه‌ها پـێـشـكه‌شـكردنی خزمهتـگوزارییه بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌لڕوبێعی ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه كه باس له دابه‌شـكردنی عێراق بۆ سێ به‌ش ده‌كه‌ن كه بـبرێت به‌ڕێوه له لایه‌ن هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی عێراق شیعه و سوونه و كورد. گوتی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی خۆجێـیهتی ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌ندێ شت بكرێت به‌ڵام به شـێوه‌یه‌كی گـشـتی وڵات ده‌بێت به یه‌كگرتوویی بمێـنێـته‌وه.
ئه‌لڕوبێعی گوتی پـێویسـتمان به‌وه‌یه عێراقێـكی نوێ دروست بكه‌ین، عێراقێـك ناسـنامهیهكی نیشـتیمانی نوێی هه‌بێت. ئه‌م عێراقه نوێـیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سیسـتمی دیموكراسی و په‌رله‌مانی و ده‌سـتوری دانراوه. ده‌بێت به ته‌واوه‌تی ناناوه‌ندی بكرێت، گوتی جگه له به‌رگری و كاروباری ده‌ره‌وه و هه‌ندێ شـتی دیكه با هه‌رێمه ناناوهندیـیهكان به دوای ئیشوكاری خۆیاندا بڕۆن.