كاربه‌ده‌سته باڵاكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی
ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ هایدن له پـێشی كاندیده‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی پـۆرته‌ر گۆس له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكا C.I.A. بگرێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش ناوی ئه‌و كه‌سه ڕابگه‌یه‌نێت كه شوێنی پـۆرته‌ر گۆس بگرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ هایدن ئێسـتا جـێـگری به‌ڕێوبه‌ری زانیاری نیشـتیمانیـیه كه جۆن نیگرۆپـۆنتێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌كات، وه پـێشـتر به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی بوو.
پـۆرته‌ر گۆس دوای كه‌متر له دوو ساڵ له ده‌ست به‌كاربوونی له‌و پـۆسـته ده‌ستی له كار كێـشاوه‌ته‌وه. هیچ هۆیه‌كیش بۆ ئه‌مه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندراوه، به‌ڵام واشـنتۆن پـۆست بڵاوی كردۆته‌وه كه سه‌رۆك بوش متمانه‌ی به پـۆرته‌ر گۆس له ده‌ست داوه.
كۆشـكی سـپـی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه. ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێـژی كۆشـكی سـپـی گوتی سه‌رۆك بوش متمانه‌ی به پـۆرته‌ر گۆس له ده‌ست نه‌داوه. گوتی یه‌ك ده‌نـگیـیه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رێـكی نوێی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری نوێ له‌وانه‌یه ده‌زگاكه به‌ره‌و پـێـشه‌وه به‌رێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه سـتایشی پـۆرته‌ر گۆسی كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕانـكاریـیانه‌ی كه له ساته سه‌خته‌كاندا له ده‌زگاكه ئه‌نجامی داوه.