ڕووداوه توندوتیژییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت بوونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 عێراقی و بریندار بوونی زیاتر له 80 كه‌س.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی حه‌وت ئۆتۆمبیل به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژران. ئه‌م بۆمبانه له نزیك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و زانكۆیه‌ك و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی تری پایته‌خت ته‌قینه‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجام چه‌ند پێكدادانێكیش‌دا، شه‌ش عێراقی تریش كوژران.
ئه‌م هێرشانه دوا به دوای ده‌ست نیشانكردنی جه‌واد ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق هات كه كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پـێـكهاتنی حكومه‌تێكی نوێی نیشتمانی ده‌كات.
پـێشـتریش هه‌ر هه‌مان ڕۆژ، دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ستی پێكرده‌وه تاوه‌كو ده‌سته‌ی دادوه‌ران گوێ له شاره‌زایانی ده‌ست نوسین بكه‌ن و بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه گوایا ده‌ستنوسی سه‌دام حوسه‌ینی له‌سه‌ره، ڕاسته‌قینه‌ن یان نا. له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا، كه ئاماژه به ڕووداوی كوشتنی زیاتر له 140 شیعه‌ی دوجه‌یل له ساڵی 1982 ده‌دات، باوه‌ڕده‌كرێت ئه‌و مۆره‌ی كه له سه‌رییه‌تی مۆری سه‌دام حوسه‌ینی بێت. دادگاكه‌ش دانیشتنی داهاتووی بۆ 15 ی مانگی پێنج ی دواخست.