ڕۆژی پـێنجشه‌ممه نه‌وتی خاو نرخێـكی زۆر به‌رزی تۆمار كرد له شوێنی سه‌وداكردنی
بازرگانی له نیویۆرك.
نرخه‌كان گه‌یشـته ئاسـتێـكی به‌رز خۆی دا له 72.49 دۆلار بۆ به‌رمیلێـك پاشان بڕێـك هاته‌وه خوارێ.
هه‌روه‌ها له شوێنی سه‌وداكردنی بازرگانی له له‌نده‌نیش نرخێـكی نوێی به‌رزی تۆمار كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی ئه‌م دواییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پهشـۆكانهی به هۆی كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هاتۆته كایه‌وه و به‌رده‌وام بوونی توندوتیژی له نایجیریا. هه‌ردوو وڵاتی ئێران و نایجیریا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ناردنی نه‌وتن بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م به‌كارهێنه‌ری سـوتهمهنیـیه له جیهان، مهترسیـیهكی زیاتریش هه‌یه له‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی سوته‌مه‌نی نه‌توانێت ئه‌و ڕێژه پـێویسـتهی به‌نزین دابین بكات دوای گۆڕانی مه‌رجه حكومیـیه‌كان له به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی به جۆرێـك زیانی بۆ ژینگه كه‌م بـبێـته‌وه.