شه‌ش یاسادانه‌ری فه‌له‌سـتینی به‌ره‌و ئێران به‌ڕێ كه‌وتوون به‌و هیوایه‌ی یارمه‌تی دارایی بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتیـنی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس دابین بكه‌ن كه ده‌ڵێن پاره‌یان نه‌ماوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م شـانده ڕۆژی سـێشه‌ممه كه‌رتی غه‌ززه‌یان به‌جێهێشت و ئه‌م گه‌شته‌یان ته‌نها پاش چه‌ند ڕۆژێـك له ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دێت كه ده‌ڵێن یارمهتیـیهكان له حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به‌ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌بڕن.
واشـنتۆن و ئهوروپـیـیهكانیش حه‌ماس به ڕێـكخراوێـكی تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌ڵێن تاوه‌كو حه‌ماس توند و تیژی ڕهتـنهكاتهوه و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌نێت ئه‌وا ئه‌و یارمهتیـیانه بۆ فهلهســتینـیـیهكان ناگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی ڕۆژی سێشه‌ممه له كه‌ناری ڕۆژئاوا گوتی ڕه‌وشی ناوچه فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان ناهه‌مواره و زۆر به خێرایی به‌ره‌و تێـكچون ڕۆیشـتووه دوای بڕینی یارمهتیـیهكان له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئیهود ئۆلمه‌رت ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بوونه‌ته دهسهڵاتدارێتیـیهكی تیرۆریستانه. ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌ك به حكومه‌تی فهلهسـتیـنیـیهوه ناكات، به مه‌حمود عهباسـیشهوه.