ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی، سه‌دام حوسه‌ین ڕوبه‌ڕوی تاوانه‌كانی شه‌ڕ و جینۆسایدی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه كه له ساڵانی 1980 كاندا له دژی كورده‌كان ئه‌نجامدراون و له‌وانه كیمیابارانكردنی هه‌زاره‌ها كه‌سی مه‌ده‌نی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ده‌سته‌ی دادوه‌رانی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیان لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كاره‌ساتی ئه‌نفالیان ته‌واو كردووه. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش سه‌دام و شه‌ش له دهستوپێوهندهكهیان تاوانبار كردووه به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانانه‌ی دژ به كورده‌كاندا هه‌بووه و یه‌کێك له‌وانه‌ش عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به عه‌لی كیمیایی ئامۆزای سه‌دام.
گروپه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال بووه هۆی كوشتنی 180 هه‌زار كورد. باوه‌ڕیش ده‌كرێت له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دژ به كورد دادگایی بكرێن.
دانیشتنی داهاتووی دادگایی كردنی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ینیش بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست پێ بكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوشتنی 148 شیعه‌ی گوندی دوجه‌یل كه له ساڵی 1982 دا ئه‌نجامدرا.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه، پۆلیسی عێراقی گوتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له به‌غدا و سامه‌را بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س و بریندار بوونی 30 كه‌سی دیكه. له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌شدا، ته‌قینه‌وه‌ی لۆرییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێكی شیعه‌كان بووه هۆی كوشتنی 10 كه‌س.