فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگری له‌شکری ئه‌مریکی جۆری C-5 که 17 سه‌رنشینی تیادا بووه له بنکه‌ی هێزی ئاسمانی دۆڤه‌ر له ویلایه‌تی دهلهوێری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا که‌وتۆته خوارێ.
ڕاپۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک که‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه تاوه‌کو له‌وێ تیمار بکرێن. تاوه‌کو ئێستاس هیچ زانیارییه‌کی زیاتر ده‌رباره‌ی ڕاده‌ی برینداری سه‌رنشینه‌کان و هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌ڵام وێنه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا ئه‌م فڕۆکه بارهه‌ڵگره پاش که‌وتنه خواره‌وه‌ی بۆته دوو که‌رته‌وه و باڵه‌کانیشی تێک شکاوه.