ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان به‌یانـنامه‌یه‌كی په‌سـه‌ند كرد كه تـیایدا داوا له ئێران ده‌كات بوه‌سـتێت له پـیـتاندنی یۆرانیۆم.
دیبلۆماته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ڵێن ڕۆژی چـوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به كۆی هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕازیبوون له‌سه‌ر به‌یانـنامه‌كه له دوای ئه‌وه‌ی ڕووسـیا و چین له مه‌رجه‌كانیان هاتنه خوارێ .
به‌یانـنامه‌كه داوا له ئاژانسـی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌كات كه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ڕاپـۆرتێـكی نوێ بداته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سـه‌باره‌ت به پابه‌ند بوونی ئێران به داواكاریـیهكانی IAEA .
باڵیۆزی بریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، ئمیار جۆنس گوتی ئه‌گه‌ر ئێران شـكـسـتی هێنا له پابه‌ند بوونی به بڕیاره‌كانی IAEA ، ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئێران.
پـێـشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه، هه‌ر پـێنچ ئه‌ندامه ههمیـشـهیـیـهكهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕووسـیا) ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر به‌یانـنامه‌كه پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له دانوسـتاندن.