سـه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای ڕایگه‌یاند كه‌وا چه‌ند گۆڕانـكاریـیهكی له كابینه‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدوڵـڵا عه‌بدوڵـڵا كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و پـۆسـته بووه.
یاریده‌ده‌رێـكی به‌ڕێز كارزای ده‌ڵێت ڕاوێـژكاری سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، ڕهنـگین دادفه‌ر سـپانتا دانراوه له شـوێنی عه‌بدوڵـڵا. تائێسـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه هۆی لابردنه‌كه‌ی عه‌بدوڵـڵا چییه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری ژنانیشـی، مهسـعوده جه‌لالی گۆڕیوه به سـورهیـیا ڕه‌حیم سـوبهڕهنـگ، وه زرار ئه‌حمه‌د موقبل كه له مانـگی 9 ی پاره‌وه وه‌ك بریكاری وه‌زیری ناوخۆ كاری ده‌كرد كردی به وه‌زیری هه‌مان وه‌زاره‌ت.
وه له نێوان وه‌زیره‌كانی پـۆسـته گرنـگهكان ئه‌وانه‌ی كه له شـوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه وه‌زیری به‌رگری عه‌بدول ڕه‌حیم وه‌رده‌ك و وه‌زیری قهڵاچـۆكردنی تلیاك، حه‌بیبوڵا قادری و هه‌روه‌ها وه‌زیری ئابوری، ئه‌مین فه‌رهه‌نـگ.
ئه‌م گۆڕانـكاریـیانه به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌فغانی له‌سه‌ری، كه ڕه‌نـگه لیستی كۆتایی ناوه‌كانی كابینه نوێـیه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پـێـشـكهشیان بكرێت.